١٦ ئازار ٢٠٢٠ - ١٠:٣٧
فەرمانی کۆرۆنایی داعش بە ئەندامەکانی

داعش بە پێی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا هۆشداریگەلێکی داوەتە ئەندامەکانی، لەوانە دەرنەکەوتن لە ئەورووپا وەکوو ناوەندی ئەو ڤایرۆسە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - داعش داوای لە ئەندامەکانی کرد کە لە ترسی کۆرۆنا لە ئەورووپا دەرنەکەون.

بە پێی هۆشداریی نوێی داعش بە ئەندامەکانی، ئەوان جارێ بە بۆنەی ئەوەی کە تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبن، ئەبێ لە ئەورووپا کارێک ئەنجام نەدەن.

داعش داوای لە ئەندامەکانی کردووە کە دەستیان بەردەوام بشۆن و دەموچاویان داپۆشن.

تەکفیرییەکان هەروەها بە هۆشدارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گوێیان نەداوە.

.............
340